به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند ئاتۆنی بلینکن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوڕێی له‌گه‌ڵ بێرت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانی دژه داعش و جۆزێف پنینگتۆن، بریکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و دیکه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی دیدار بکه‌ن.هم دیدارانه‌دا چه‌ندین پرس له‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئۆپراسیۆنی مووسڵ و پشتیوانی له هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌وان مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ بکات.
]
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ته‌وه‌ری گفتوگۆکانی نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورده‌کان لاواز کردن و شکستی داعش، پشتیوانی له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و وڵامدانه‌وه به خواست و داواکارییه‌کانی ئاواره‌کان ده‌بێت.
...
کۆتایی کورتە نامە/310